یەك ملیار دینار بۆ پێشخستنی مۆزەخانەی سلێمانی خەرج دەكرێت

6 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
یاداشتی خەرجكردنی یەك ملیار دینار لەلایەن وڵاتی یابانەوە بۆ مۆزەخانەی سلێمانی واژۆ كرا.
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، دوای ئەوەی بە نوسراوێكی فەرمی داوای لە وەزیری دەرەوەی عیراق كردوە واژۆ لەسەر یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ وڵاتی یابان بكات تایبەت بە خەرجكردنی بڕی ملیارێك دینار بۆ مۆزەخانەی سلێمانی لە ئێستادا یاداشتەكە واژۆ كراوە.
راشیگەیاندوە، لەماوەی رابردودا لەگەڵ باڵیۆزخانەی یابان كۆبوینەتەوە بۆ تاوتوێكردنی هاوكارییەكەیان كە رۆڵێكی گرنگی دەبێت لە پێشخستنی مۆزەخانەی سلێمانی و ئەمەش لەلایەن ئاژانسی جایكای یابانییەوەجێبەجێ دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group