یەكەم گیانلەدەستدان لەناو یاریگای مۆندیالی داهاتوی سعودیە راگەیەنرا

پێش 1 هەفتە وەرزش

نەوا-
یەكەم كرێكاری دروستكردنی یاریگای مۆندیالی داهاتوی وڵاتی سعودیە گیانیلەدەستدا.
ماڵپەڕی گاردیانی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، كرێكارێكی پاكستانی كە ناوی محەمەد ئەرشەدە سەرپەرشتیاری دروستكردنی یاریگای ئارامكۆ بوە لەشاری ئەلخوبەری وڵاتی سعودیە، لەكاتێكدا ئەو یاریگایە بۆ مۆندیالی داهاتوی ساڵی 2034 ئامادە دەكرێت، ناوبراو بەهۆی روداوی كەوتنەخوارەوە لەو پرۆژەیەدا گیانیلەدەستداوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كۆچی دوایی ئەرشەد یەكەم مردنی كرێكارێكی كۆچبەرە كە پەیوەندی بە مۆندیالی داهاتوەوە هەیەو تەنها سێ مانگ دوای ئەوە دێت كە شانشینی كەنداو لەلایەن فیفا سعودیەی بۆ پاڵەوانێتییەكە دەستنیشانكرد، ئەم روداوە لەلایەن رێكخراوەكانی مافی مرۆڤەوە رەتكراوەیە چونكە هۆشدارییان دا لەو مەترسیانەی كە كرێكارانی كۆچبەر روبەڕویان دەبێتەوە.







شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group