مەزڵوم عەبدی لەبارەی رێكەوتنەكەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع پەیامێكی بڵاوكردەوە

20 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
مەزڵوم عەبدی لەبارەی رێكەوتنەكەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع یەكەم پەیامی بڵاوكردەوە.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی هەسەدە لەیەكەم لێدوانیدا لەبارەی رێكەوتنەكەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) دەڵێت، لەم قۆناغە هەستیارەدا، پێكەوە كار دەكەن بۆ مسۆگەركردنی قۆناغێكی گواستنەوە كە خواستەكانی گەلەكەیان بۆ دادپەروەری و ئارامی ڕەنگبداتەوە. 
باسی لەوەشكردوە، ئەوان پابەندن بە بنیاتنانی داهاتوویەكی باشتر كە مافی هەموو سورییەكان مسۆگەر بكات و خواستەكانیان بۆ ئاشتی و كەرامەت بێنێتە دی. 
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم ڕێككەوتنە بە دەرفەتێكی ڕاستەقینە دەزانن بۆ بنیاتنانی سوریایەكی نوێ كە هەموو پێكهاتەكانی لەخۆبگرێت و دراوسێیەتییەكی باش مسۆگەر بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group