پەنابەرێكی سوری لە نەمسا هێرشیكردە سەر ژمارەیەك هاوڵاتی

پێش 3 هەفتە جیهان

نەوا-
میدیا ناوخۆییەكانی نەمسا بڵاویانكردەوە، لە نزیك گۆڕەپانی سەرەكی ڤیلاخ ڕوداوێكی هێرشكردن بۆ سەر ژمارەیەك هاوڵاتی ڕویدا، كە شارۆچكەیەكە دەكەوێتە باشوری وڵاتەكە و نزیكە لە سنوری ئیتاڵیا و سلۆڤینیا.
باسیان لەوەشكردوە، لە شاری فیلاخی نەمسا، كەسێك بە چەقۆ هێرشیكردە سەر ژمارەیەك هاوڵاتی و لە ئەنجامدا مێرد منداڵێكی تەمەن 14 ساڵان كوژراو و چوار كەسی دیكەش برینداربون.
ئاماژە بەوەشكراوە، هێرشبەرەكە بە چەقۆ هێرشی كردوە و لە ئەنجامدا مێردمنداڵێكی تەمەن 14 ساڵان كوژراوە و چوار كەسی دیكەش بریندابون، كە بارودۆخی تەندروستی بریندارەكان نازانرێت. 
لایخۆشیەوە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بە پشتبەستن بە بەرپرسێكی پۆلیسی نەمسا بڵاویكردەوە، تۆمەتبارەكە پەنابەرێكی خەڵكی سوریایە و تەمەنی 23 ساڵانە و دوای ڕوداوەكە دەستبەسەر كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group