رۆبۆتێكی روسی لە كۆگاكاندا وەك مرۆڤ كار دەكات

پێش 2 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا-
پسپۆڕانی پەیمانگای فیزیاو تەكنەلۆژیای مۆسكۆ رۆبۆتێكی هاوشێوەی مرۆڤیان دروستكردوە كە لە كۆگایەكی خۆراكی روسیدا تاقیانك ردەوە.
بەگوێرەی راپۆرتێكی نوسینگەی زانیاری پەیمانگای فیزیاو تەكنەلۆژیای مۆسكۆ، جۆرێكی رۆبۆت كە لەسەر بنەمای پلاتفۆرمی ستانداردی سەنتەری توێژینەوە بۆ سیستمی زیرەكی دەستكردی كارپێكراو دیزاینكراوە، وەك كارمەندێك لەشوێنی وەرگرتن و جێبەجێكردنی فەرمانەكان كاری گەیاندن دەكات لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە، هەروەها بەركەوتەو پەیوەندی لەگەڵ سەردانیكاراندا دەكات و باڕكۆدی داواكارییەكە سكان دەكات دواتر لە كۆگاكەوە بۆی دەگەڕێت و بۆ كەسی كڕیاری دەبات.
لەسەر رۆبۆتەكە ئەوەشخراوەتەڕو، دیزاینەران پێیانوایە بەكارهێنانی ئەم رۆبۆتە ئامادەكراوانەو پێكهاتەكانیی دەتوانن چارەسەری خێرا بۆ داواكاری كۆمپانیا پیشەسازییەكان بدۆزنەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group