"پاراستنی سنورەكانی عیراق و سوریا مسۆگەر كراوە"

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
وەزیری ناوخۆی عیراق پشتڕاستی دەكاتەوە كە سنوری عیراق لەگەڵ سوریا بە تەواوی پارێزراوەو هیچ مەترسییەك لە ئارادا نییە.
عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای ئەنبار رایگەیاندوە، پشتڕاستی دەكەینەوە كە كەرتی سنوری نێوان عیراق و سوریا بە ئامادەباشیی هەمو هێزە ئەمنییەكانی عیراق پارێزراوە، لە ئێستادا سنوری نێوان عیراق و سوریا بە تەواوی لە لایەن فەرماندەیی هێزەكانی پاسەوانی سنورەوە بە بەربەستێكی بەهێز پارێزراوە، جگە لە سیستمی ئەمنی و چاودێری كە بە تەواوی مسۆگەر كراوە.
ئەوەشی سختۆتەڕو، بەدرێژایی بەربەستە سنورییەكە یەكەیەكی یەدەگی سوپای عیراق و هێزەكانی حەشدی شەعبی هەن و هێڵی بەرگری دوەمیش جێگیر كراوە، بەدڵنیاییەوە رێوشوێنی خۆپارێزی هەیە لەبەر رۆشنایی ئەو پێشهاتانەی لە سوریادا رویانداوەو دەبێت هەمو شتێك لە چوارچێوەی سنورەكانمان بەتایبەتی لە ناو پارێزگاكانی ئەنبار و نەینەوا كە هاوسنوری سوریان لەبەرچاو بگرین.








شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group