نەوا
ئەرمینیا، جارێكی دیكە توركیای بە بەرپرسی هەڵگیرسانی جەنگی ناگۆرنۆ تۆمەتباركرد.
نیكۆل باشینیان سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا لە چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ ئاژانسی "فرانس پرێس" رایگەیاند، هەڵگیرسانەوەی جەنگەكە بەهۆی پشتگیریی توركیایە بۆ ئازەربایجان، ئەگەر هاندان و جموجوڵە چڕەكانی توركیا نەبووایە، جەنگەكە هەڵنەدەگیرسا، بۆیە ئیدانەی ئەو هەنگاوەی كرد و وتی "ئەوە جەنگێكی تیرۆریستییانەیە لە بەرامبەر گەلێكدا، هەوڵ بۆ ژیانی ئازادانە دەدات".
سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا دووبارە جەختی لە رەوانەكردنی میلیشیا و چەكدارە بەكرێگیراوەكان بۆ شەڕی ناگۆرنۆ كردەوە و وتی "تەنیا ململانێ لەسەر ناگۆرنۆ قەرەباخ نییە، بەڵكو جموجۆڵی چڕی كۆمەڵە تیرۆریستییەكانی هاتوو لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە، وایكردووە جەنگەكە بۆ سوپای ئەرمینیا، جەنگی لەناوبردنی تیرۆر بێت".
باشینیان پێشیوایە، وڵاتەكەی دوا پەرژینی بەردەمی هەڵكشانەكانی توركیایە بەرەو ئەوروپا و هۆشداری دا لەوەی، "ئەگەر ئەوروپا نەتوانێ ئەم دۆخە لەئەستۆ بگرێت، دەبێ چاوەڕێ بێت توركیا بگاتە سەر سنورەكانی ڤیەننای پایتەختی نەمسا".