كارەسات و هەڕەشەكانی ژینگە بۆ ساڵانی داهاتو

مەعرووف مەجید

29/02/2024
كارەسات و هەڕەشەكانی ژینگەیی و هەڕەشەكانی بەردەم مرۆڤایەتی لە ساڵانی داهاتوو بەتایبەت لە ساڵی ٢٠٢٤:
ئەگەر ئەوەی مرۆڤ دەستی داوەتێ بە ملهوڕی بەرامبەر ژینگەو سرووشت بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا لە داهاتوودا تووشی چەندین مەترسی دەبێتەوە لەوانە.
پێشبینییەكانی پلەی گەرمی جیهانی:
پێشبینی دەكرێت لە ساڵی ٢٠٢٤ پلەكانی گەرما لە جیهاندا بەرزببنەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی ڕووداوی توندتری كەشوهەوا.
زیادبوونی توندی وشكەساڵی:
پێشبینی دەكرێت لە هەندێك ناوچەدا وشكەساڵی زیاد بكات، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی كەمبوونەوەی خۆراك و ئاو.
بڵاوبوونەوەی نەخۆشی:
گۆڕانی بارودۆخی ژینگەیی لەوانەیە ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە درمیەكان.
گۆڕانی كەشوهەوا:
بە یەكێك لە گرنگترین ئاستەنگەكانی بەردەم مرۆڤایەتی دادەنرێت، بەو پێیەی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و گۆڕانكاری لە شێوازی كەشوهەوا و بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاكان و توانەوەی سەهۆڵبەندانەكان و دیاردە توندەكانی كەشوهەوا وەك وشكەساڵی و لافاو و زریان.
پیس بوون:
پیسبوونی هەوا و ئاو و خاك مەترسییە گەورەكانی ژینگەن كە كاریگەرییان لەسەر تەندروستی مرۆڤ و ئیكۆسیستەم هەیە.
لەدەستدانی جۆراوجۆری زیندوو: 
لەناوچوونی زۆرێك لە جۆرەكانی ئاژەڵ و ڕووەك بەهۆی لەناوچوونی شوێنی نیشتەجێبوونی سروشتی و گۆڕانی كەشوهەوا و پیسبوون.
كەمی سەرچاوە سروشتییەكان:
كەمبوونەوەی سامانە سروشتییەكانی وەك ئاو و خۆراك و وزە بەهۆی بەكارهێنانی ناپایەدارەوە.
تەحەددیات و هەڕەشەكانی بەردەم مرۆڤایەتی لە ساڵانی داهاتوودا:
ئاوارەبوون:
كارەساتی ژینگەیی ملیۆنان كەس ئاوارە دەبن و قەیرانی مرۆیی لێدەكەوێتەوە.
ململانێكان:
ڕكابەری لەسەر سامانە سروشتییەكان لەوانەیە ببێتە هۆی ناكۆكی لە نێوان وڵاتان و كۆمەڵگاكاندا.
نەخۆشیەكان:
بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا و پیسبوونی نەخۆشییە درمیەكان بڵاودەبێتەوە.
ئاسایشی خۆراك:
كەمیی سامانە سروشتییەكان هەڕەشە لە ئاسایشی خۆراكی جیهانی دەكات.

مەعرووف مەجید
سەرۆكی ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group