خۆگونجاندن لەگەڵ دەرەنجامەكانی گۆڕانكاریی كەشوهەوا

ئاسۆ كەمال تەیب

22/07/2023

چۆنێتی خۆگونجاندن لەگەڵ دەرەنجامەكانی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا 
Climate change adaptation
ئەمە پرۆسەیەكی ڕاستكردنەوەو چاكردنەوەوھەمواركردنەوەیە لە سیستەمی سروشتی و ژینگەیی و مرۆیی، ئامانج لێی بۆ بەرەنگار بونەوەو كەمكردنەوەی دەرەنجامەكانی گۆڕانكارییەكانی كەشو ھەوا ھەر لە بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماو فراوان بونی دیاردەی قەتیس بونی گەرماو زۆربونی گازە گەرم كەرەوەكان  ( green house gasses )زۆر بوونی حاڵەتە زیادەڕەویەكانی ئاووھەوا ( حالات المتگرفە المناخیە ) وەك بارانبارین وزریانە زۆرەكانی ھەندێ ناوچەو  ووشك و بێ بارانی ھەندێ ناوچەی ترو زیاد بوونی شەپۆلی خۆڵبارینەكان و حاڵەتەكانی ترو كاریگەری لەسەر زەوی و مرۆڤایەتی ودانانی ئاستێك بۆ ئەو لاوازبوون و گۆڕانكاریانەی بەسەر سیستەمە ژینگەییەكاندا ھاتووە ئەم پرۆسەیە واتە خۆگونجاندن لە ووڵاتانی تازە پێگەیشتوو گرنگە چونكە توانای خۆ گونجاندن لەم ووڵاتانە كەمترە وە توانای خۆگونجاندن لەكاتی بەردەوامی گۆڕانكارییەكانی كەش و ھەواو گەرمبوونی زەوی لەڕووی ئابوریەوە پێدەچێت تێچوویەكی زۆری تێبچێت ساڵانە .
پرسی گۆڕانی كەش وھەوا لە ئێستادا بابەتێكی گەرم و گرنگە لە جیھاندا خۆگونجاندن لەگەڵیدا بۆتە بابەتێكی گرنگ و پێویست بۆ كەمكردنەوەی ئاسەوارەكانی گۆڕانكارییەكانی كەش و ھەوا بەپێی ئەو شوێنەی تیا دەژین .بەوپێیەی لێكۆڵینەوە ئاووھەواییەكان و ژینگەییەكان پشت ڕاستیانكردۆتەوە كە چەند ڕێگەیەكی خۆگونجاندن ھەیە لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا ڕوودەدات و لە داھاتوودا چی ڕوودەدات وەھەرلەو پەیماننامەوكۆڕو كۆڕبەندانەی كە بۆ گۆڕانكارییەكانی كەش وھەوای جیھان بەستراوە دوپاتكراوەتەوەكە لە ساڵانی ( ٢٠٢٠ — ٢٠٣٠ ) گازە گەرمكەرەوەكان ئاستێكی بۆ دابنرێت و زیاد نەكات و پاشان لە ( ٢٠٣٠—٢٠٥٠ ) وزە دژە ژینگەییەكان بگۆڕێت بە ووزەی پاك ، وە ئەگەر پلەكانی گەرما بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوەدا ئەوا پلەكانی گەرمای زەوی ( ٢—٢،٥ ) پلە بەرز بێتەوە كەلە ئێستادا ( ١—١،٥) پلە بەرزبۆتەوە كەبەمە ئاووھەوای زەوی دەچێتە قۆناغێكی ترەوە كە قۆناغی گەرمییە و دیاردەكانی كەش وھەوا زیاتر تووند ترو بەھێزتر دەبن وگۆڕانكاری زۆر ڕوودەدات لە ژیانی مرۆڤایەتیدا و دەبێت خۆ گونجاندن بكات بۆ ڕوبەڕوبونەوە و كەمكردنەوەی ئاسەواری گۆڕانكارییەكانی كەش وھەوا، ئەویش لەچەند ڕوویەكەوە ،لەوانە :
لەڕووی تاك و مرۆڤی ئاساییەوە:
دەتوانرێ كۆمەڵێك ڕێكاری سادە و ساكار بكرێت كە ژینگە دەپارێزێت وگازە گەرم و ژەھراویەكان كەمدەكاتەوەو كاریگەری لەسەر نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما دەبێت ئەویش بە زیادكردنی ڕووپۆشی سەوزایی و زیاد كردنی درەخت و نەمام لە دەوروبەری ماڵ و ناوچەكان وچونكە بوونی ڕوپۆشی سەوزایی توانای وەرگرتنی گەرمی تیشكی خۆر بۆ سەر زەوی كەم دەكاتەوە بەمە ناوچە سەوزاییەكان پلەی گەرمیان كەمترە لە ناوچە بێ سەوزاییەكان و بەمە گازە دەرھاوێژە زیانبەخشەكانیش كەم دەبێتەوە كەدەرنجامی بەكارھێنانی ئامێرەكانی گەرمكەرەوەو ساردكەرەوەكان وئوتومبیل و چالاكییە مرۆییەكان بەكار دەھێنرێت .
لەڕووی كۆمەڵگا و دەزگا ئابوورییەكان :
دەرەنجامەكانی گۆڕانكاییەكانی كەش و ھەوا كاریگەری لەسەر بوارەكانی ژیانی مرۆڤایەتیش دەبێت بۆ ئەوەی خۆگونجاندنەكان كۆمەڵگاو دامودەزگا ئابوریەكانیش بگرێتەوە ئەم بابەتە پێویستی بەھەوڵی زۆری دەزگاكانی حكومەت ھەیە لە ھەماھەنگی زۆرێكیان وەك دروستكردنی ڕێگاو بان وپرد كە بەرگەی پلەی گەرمی بەرزترو زریانی بەھێز تر بێت و دانانی سیستەمی ڕێگری كردن لەلافاو لەشەقامەكان و ھەندێك شاری كەنار دەریاكان و گۆڕینی سیستەمی ووزە كۆنەكان بۆ ووزەی پاك و دۆستی ژینگە وەك وزەی خۆر وزەی با وزەی ئاو ھەروەھا دانانی سیستەمی ئاگادار كردنەوەی كەش وھەوا كە بەمە كاریگەری گۆڕانكارییەكانی كەش و ھەوا كەمتر دەبێت وەك لەوەی چاوەڕوان دەكرێت .
  * سەرۆك فیزیایی پێشكەوتوو/ بەڕێوەبەری كەشناسی وبومەلەرزەزانی سلێمانی

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group