عیراق بەرەو یەکشەممەی یەکلاکەرەوە

بەختیار شاوەیس

05/10/2021

هەموو چاوەکان لەسەر یەکشەممەن، ئەو رۆژەی کەبۆ یەکەمجار هەڵبژاردنێکی پێشوەختی تیادەکرێ. هەموو چاوەکانی یەکشەممەیش لەسەر ئەوەن کەچ و چۆن گۆرانکاریەک لەعیراقدا روودەدات؟

دوو رۆژی پێشوتر بەهۆی بەرێوەچوونی یادی چوارساڵەی مامجەلال شکۆی هەموان لەبەغداد بووم، کۆمەڵێک سیاسی و پەرلەمانتارم دی، هەندێک خەڵکی دیکەیشم دواند کەدوورن لەمەیدانی سیاسەتەوە، ئەوەی کەزۆر سەرنج و پێشبینی کراو بوو ئەوەیە کە دەڵێن خەڵکانێکی زۆر ئامادە نین بەشداری هەڵبژاردنەکە بکەن و ئومێدیان بەگۆرانکاری نەماوە، ئەوان پێیان وایە کەزۆرینەی دەموچاوەکۆنەکان خۆیان کاندیدکردووەتەوە و ئەوە هێزەکانی پێشترن کەهەر لەئێستاوە کۆنترۆڵی دەرەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی (دە) ی ئەم مانگە دەکەن.

سەرباری ئەوەی کەلەدوای پەیامەکەی سیاستانی و سەرەرای ئەوەی جنین بلاسخارتی نەتەوە یەکگرتوەکان هانی بەشداریەکی بەرفراوانی خەڵک دەدەن، بەڵام پێدەچێ نائومێدیەکان زۆر لەمە گەورەتربن

کاتێکیش لەبەردەم مەیدانی تەحریردا تێپەرین دیمەنی پاشماوەی کودەتایەکی گەورە هەستی پێدەکرا ،چونکە بەدەیان سەرباز و هێزەکانی چالاکی مەدەنی و تەنانەت زرێپۆش ئەو مەیدانەیان تەنیبوو، گومانیان تەنانەت لەسێبەری خۆیشیان هەبوو، هەموو ئەمانە بۆ ئەو چالاکوانەی پاشماوەکانی تشرینی رابردوو راوەستابوون کە داوای ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنیان کردبوو لەرۆژی هەینی رابردوو

سەدریەکانیش بەو جوڵە تەکنیکیەی کە کردبوویان بە کشانەوە و پاشان گەرانەوەیان بۆ هەڵبژاردنەکە، گوررزیان بەرکەوتوە و پێدەچێ نەتوانن ئەو سەرۆکوەزیرانەی خۆیان دابنێنن کەرۆژانە مواسەفاتەکانی بڵاودەکەنەوە

هەموو ئەمانە لەوراستیە کەمناکەنەوە کە هەڵبژاردنەکە لەپێنج رۆژی داهاتوو بەرێوەدەچێ ، بەڵام بەردەوامی نائومێدی و بەشداری کەمی خەڵک، هێدی هێدی دەرکەوتنەوەی خۆپیشاندانەکان و تەریکی سەدریەکان و هەندێک لەهێزەکانی تشرین، چری گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت و دەستێوەردانی ئیقلیمی و دەرەکی تێکرا دەبنە ئاڵنگاریەکانی پاش هەڵبژاردنەکەی یەکشەممە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group