دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان لە عێراق دەستیپێكرد

10 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی كرد.
وەزارەتی دارایی و ئابوری عێراق ڕایگەیاند، فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتەكە دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان كرد و داواش لە یەكەكانی ژمێریاریی وەزارەت و پارێزگاكان و دەستە سەربەخۆكان دەكات، نوێنەریان بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی وەرگرتنی مووچە ڕەوانە بكەن.
دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی عێراق لە كاتێكدایە كە تا ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی ئەم مانگەی بۆ بەغداد نەناردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group