سعودییە لە بارەی حەجی ئەمساڵەوە هۆشداری دەدات

17 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە جەخت لەسەر پێویستی وەرگرتنی ڤیزەی حەج لە ساڵی 2025 دەكاتەوە و هۆشداریش دەدات.
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە لە ڕاگەیەنراوێكدا جەختی لەسەر گرنگی پابەندبوون بە ڕێسا و ڕێنماییەكان كردووەتەوە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی حاجیان و دەڵێت، ڤیزە بە هەموو جۆرەكانیەوە مافی ئەنجامدانی حەج بە خاوەنەكانیان نادات، جگە لەوانەی خاوەن ڤیزەی حەجن.
هەروەها، وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە هۆشداری داوە لە هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج بەبێ مۆڵەت و لەو بارەوە رایگەیاندوە، ئەمە سەرپێچیكردنی ڕێسا و ڕێنماییەكانی حەجە، هەروەها، هۆشداریش دەدات لە كارە ساختەكان كە لە ڕێگەی ڕێكلامی ساختە و چەواشەكارانەی هەڵمەتی حەجەوە لە سۆشیال میدیا پەرەی پێدەدرێت، كە بانگەشەی دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوون و گواستنەوە بۆ حاجیان لەناو شوێنە پیرۆزەكاندا دەكەن.
ئاماژەی بەوەشدا، دوایین وادە بۆ ئەوانەی ئێستا لە گەشتی عومرەن و ڤیزای عومرەیان وەرگرتووە، ڕۆژی سێشەممە 29ـی نیسانی 2025ـە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group