كۆتاییەكانی ئەم مانگە بزوتنەوەی گۆڕان باڵی كوردسات كۆنفراس ئەنجام دەدات

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق بزوتنەوەی گۆڕان باڵی كوردساتی ئاگادار كردەوە كە كۆنفرانسی بزوتنەوەكەیان لەسلێمانی ئەنجامبدەن.
سایتی فەرمی بزوتنەوەكە بڵاویكردوەتەوە، بەپێی نوسراوێكی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق، بزوتنەوەی گۆڕان ئاگادار كراوەتەوە رۆژی 26/4 كۆنفرانسی گۆڕان لەسلێمانی ئەنجام بدرێت.
هەروەها هاتوە كە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان داوای لە بزوتنەوەی گۆڕان كردوە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی كاروباری پارتە سیاسییەكان بكات بۆ ئامادەكاری بەستنی كۆنفرانس.
پێشتریش بزوتنەوەكە ئامادەیی خۆی دەربڕیبو بەپێی یاساو رێنماییەكان چاوەڕێی وادەی نوێی بەستنی كۆنفرانسن كە لەلایەن كۆمسیۆنەوە سەرپەرشتی بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group