زیاتر لە 100 هەزار كەس لە غەزە ئاوارە بونەتەوە

پێش 1 هەفتە جیهان

نەوا-
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند، دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر كەرتی غەزە دەستپێكردەوە زیاتر لە 100 هەزار كەس لە غەزە ئاوارە بونەتەوە.
ستیفان دوجاریك وتەبێژی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەئێستادا بەڕێژەی لە 14%ی روبەری كەرتی غەزە بوەتە ناوچەی قەدەغەكراو.
راشیگەیاندوە، لە چەند رۆژی رابردودا دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر كەرتی غەزە دەستپێكردەوە تائێستا 124 هەزار كەس لە غەزە دوبارە ئاوارەبونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group