نەوا-
وتەبێژی سەرۆكایەتی روسیا (كرملین) رایگەیاند، وڵاتەكەی و ئەمریكا دەیانەوێت هەنگاو بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی قەیرانی ئۆكرانیا بنێن.
دیمیتری پێسكۆڤ وتەبێژی كرملین رایگەیاند، لێكتێگەیشتنی هاوبەش لەنێوان مۆسكۆو واشنتۆن هەیە لەبارەی چارەسەركردنی قەیرانی ئۆكرانیا، بەڵام كاری زۆر ماوە ئەنجام بدرێت بەتایبەتیش ئەوەی پەیوەندیدارە بە لایەنی تەكنیكییەوە.
راشیگەیاند، سوپای روسیا لەچوارچێوەی پابەندبونی بە فەرمانەكەی ڤلادیمر پوتین هێرش ناكاتە سەر دامەزراوەكانی وزە لە ئۆكرانیاو لەنزیكەوە چاودێری دۆخەكە دەكەن، هەروەها ئەمریكییەكان دەرفەتی ئەوەیان هەیە بەدواداچون و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەكە بكەن.