ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر غەزە چڕتردەكاتەوە

پێش 1 هەفتە جیهان

نەوا-
بۆردومانی بێوچانی هێزەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەكانی كەرتی غەزە بەردەوامەو ئامارەكانیش باس لە قوربانی نوێ دەكەن.
ماڵپەڕە عەرەبییەكان بڵاویانكردۆتەوە، بۆردومانی بێوچانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر غەزە بەردەوامەو لانیكەم 61 فەڵەستینی لە هێرشەكانی سەرانسەری كەرتی غەزەدا لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردودا كوژراون، هاوكات حوسام شەبات رۆژنامەنوسی فەڵەستینی و هاوكاری كەناڵی ئەلجەزیرە لە هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیلدا كە ئۆتۆمبێلەكەی كرایە ئامانج لەباكوری كەرتەكە كوژرا.
ئەوەشیان ئاشكراكردوە، هێرشە نوێیەكانی ئیسرائیل دوای چەند كاتژمێرێك دێت كە نەخۆشخانەی ناسری لە غەزە بۆردومان كردو لانیكەم دوو كەس كوژران، لەنێویاندا ئیسماعیل بەرحوم سەركردە لە بزوتنەوەی حەمماس، هەروەها وەزارەتی تەندروستی غەزە رایگەیاندوە زیاتر 50 هەزار لە شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە كوژراون و زیاتر لە 113 هەزار كەسیش برینداربون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group