دادگای دەستوری كۆریای باشور سەرۆك وەزیرانی گەڕاندنەوە سەر پۆستەكەی خۆی

پێش 1 هەفتە جیهان

نەوا-
دادگای دەستوری كۆریای باشور داواكاری دورخستنەوەی هان دوك سوی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی لە پۆستەكەی رەتكردەوە.
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەكان، لەمیانی دانیشتنی دادگای دەستوری كۆریای باشوردا، داواكاری دورخستنەوەی هان دوك سو لە پۆستی سەرۆك وەزیران خراوەتە دەنگدانەوە.
راشگەیەنراوە، لەمیانی دانیشتنەكەدا دروخستنەوەی دوك سو لە پۆستەكەی بە زۆرینەی دەنگی دادوەرانی دادگای دەستوری رەتكراوەتەوە كە لەكۆی هەشت دادوەر، پێنجیان دەنگیان بە مانەوەی لە پۆستی سەرۆك وەزیران داوە، بەم بڕیارەش ناوبراو لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی كۆریای باشور دەستبەكار دەبێتەوەو بەشێوەیەكی كاتییش سەرۆكایەتی وڵاتەكەی دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group