ماوەی تۆماركردنی ناوی دەنگدەران بۆ یەك مانگ درێژكرایەوە

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا-
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریدا ماوەی تۆماركردنی ناوی دەنگدەران بۆ یەك مانگ درێژ بكاتەوە.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاندوە، ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریدا ماوەی تۆماركردنی ناوی دەنگدەران بۆ ماوەی یەك مانگ درێژ بكاتەوە، بۆ ئەوانەی تازە خۆیان تۆمار دەكەن یاخود ئاوارەكان یان هێزە ئەمنییەكان ئەوەش لە یەك هەزارو 79 بنكە لە عیراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.
غەلای وتیشی، بۆ خۆتۆماركردن پێویستە هاوڵاتی بەڵگەنامەكانی پێبێت و پێویستە كارتی نیشتیمانیان هەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group