نەوا-
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پێویستە كۆمپانیاكانی مۆبایل نرخی ئینتەرنێت هەرزان بكەن.
كاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی پەیوەندییكردنی عێراق بەڕێژەی 45٪ نرخی فرۆشتنی ئینتەرنێتی بۆ كۆمپانیاكانی ئاسیاسێل و زێن كەمكردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم بڕیارەی وەزارەت بۆ هەرزانكردنی نرخی ئینتەرنێت بۆ هاووڵاتییان و ڕەخساندنی دەرفەتی كێبركێیە لەنێوان كۆمپانیاكان بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بەنرخێكی هەرزانتر، بەڵام ئەوەی تێبینی دەكرێت تائێستا كۆمپانیای ئاسیاسێل و زێن نرخی فرۆشتنی ئینتەرنێتیان بۆ هاووڵاتییان هەرزان نەكردووە.