كەجەكە داوایەك ئاڕاستەی جەهەپە دەكات

12 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هاوسەرۆكایەتی كۆنسەی بەڕێوەبەری (كەجەكە) داوا لەئۆپۆزسیۆنی توركیا دەكات خۆیان خاوەندارێتی پرۆسەی چارەسەریی بكەن.
هاوسەرۆكایەتی كۆنسەی بەڕێوەبەری (كەجەكە) لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، شاندنی دەم پارتی سەردانی ئیمراڵی كرد لەگەڵ (عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كۆبوەوە) جارێكی دیكە دەڕۆنەوە ئیمراڵی و لەگەڵ ئۆجەلاندا چاوپێكەوتنێكی دیكە ئەنجام دەدەن.
راشیگەیاندوە، لە راگەیانراوەكەی شاندی دەم پارتییەوە ئەوە دەردەكەوێت بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد ئیرادەی بەهێز لە ئارادایە، گەیشتون بە پرۆسەیەك ئەم قۆناغە بە ئەرێنی دەبینن بۆ چارەسەكردنی پرسی كوردو كۆتایهاتنی پرۆسەی شەڕ، پشتیوانی پارتە سیاسی و رێكخراوە جەماوەرییە دیموكراتیكەكان بەگرنگ دەبینن، دەیانەوێت بڵێن ئەمە بۆ چارەسەری پرسی كورد بە بنەما دەبینن و پشتیوانی ئەم ئیرادەیە دەكەن.
كەجەكە لەبەشێكی تردا ئاماژەیكردوە كە كۆتاییهاتنی گۆشەگیری رەهاو ئازادی جەستەیی ئۆجەلان و چارەسەركردنی پرسی كوردو دیموكراتیبونی توركیاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە گرنگترین پێشهات و ستراتیژی ئەم سەدەیە.
كەجەكە بە گرنگیشی زانیوە ئۆپۆزسیۆنی توركیاو بەتایبەت جەهەپە خاوەنداری لەم پرۆسەیە بكات و پشتیوانی بێت وەك بۆیان دەركەوتوە ئۆپۆزسیۆن نزیكایەتییەكی ئەرێنی نیشان دەدات، عەبدوڵڵا ئۆجەلانیش هەرخۆی بۆ چارەسەری پرسەكە سەرنجی خستوەتە سەر رۆڵی ئۆپۆزسیۆن و گرنگی ناوەندی پەرلەمان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group