سێنتكۆم: كەمپی هۆل مەترسی پێگەیاندنی نەوەیەكی نوێی داعشی لێدەكرێت

10 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا سەردانی رۆژئاوای سوریای كردو لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكانی ئەمریكاو هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كۆبوەوە.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا (سێنتكۆم) بڵاویكردوەتەوە، جەنەراڵ مایكڵ ئیریك كوریلا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا سەردانی سوریای كردوەو چاویكەوتوە بە فەرماندە سەربازییەكانی ئەمریكاو هێزەكانی سوریای دیموكرات كە هاوبەشی روخاندنی چەكدارانی داعشن.
راشیگەیاندوە، سەردانەكە بۆ هەڵسەنگاندنی پرۆسەكانی لەناوبردنی داعش و هەوڵەكانە بۆ رێگریكردن لە دوبارە دەركەوتنەوەی ئەو گروپە تیرۆریستیانە لە ناوچەكەو هەروەها بارودۆخی نوێی سوریا بوە.
راشگەیەنراوە كە كوریلا سەردانی كەمپی ئاوارەكانی لە باكوری خۆرهەڵاتی سوریا كردوە كە كەمپی هۆلی تیادایەو زیاتر لە 40 هەزار ئاوارەی لێدەژین كە زۆرینەیان پەیوەندیان بە داعشەوە هەبوە كە تائێستا هەوڵێكی نێودەوڵەتی نییە بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەكانی خۆیان ئەوێش وەك سەربازگەیەكە مەترسی پێگەیاندنی نەوەیەكی نوێی داعشی لێدەكرێت.
سێنتكۆم لە راگەیەنراوەكەدا باسی لەوەشكردوە، تائێستا زیاتر لە 9 هەزار گرتوخانە لەناو زیاتر لە 50 وڵاتی جیاوازدا كە داعشیان تیادایە هەن، لەو ژمارەیە زیاتر لە 12 ناوەندی دەستبەسەرداگرتن لەلایەن (هەسەدە)وە پاسەوانی دەكرێن ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە سوپایەكی داعش لەژێر دەستبەسەریدایە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group