نەوا-
لەشاری هەولێر مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كۆبونەوە.
هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی پارتی بڵاویكردوەتەوە: كۆبونەوەی مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی دەستكەوتێكی گرنگە بۆ بەهێزكردنی یەكڕیزیی كوردو پێگەكەی لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا لە دیمەشق.
جێی ئاماژەیە چەند رۆژێك لەمەوبەر نوێنەری مەسعود بارزانی سەردانی رۆژئاوای كوردستانی كردو لەگەڵ عەبدی كۆبوەوە.