دزەیی: نیگەرانین لەوەی هەندێك پەرلەمانتاری كورد بەهەمان زمانی ئامارەكانی بەغدا قسە دەكەن

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا لەگەڵ نێردە نێودەوڵەتییەكان لەبارەی پرسی بودجەو هەناردەكردنی نەوت لەهەرێمی كوردستان كۆبوەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لە كۆبونەوەكەدا شاندی دانوستانكار وردەكارییان خستەڕو بۆ نوێنەری وڵاتان لەبارەی ئەوەی چی دەگوزەرێت لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵدا، كێشەی موچە بە داتا خراوەتەڕو و جەختكراوەتەوە كە ئەو كێشەیە ئەمساڵ دەبێت كۆتایی پێ بێت و نابێت وەك ساڵانی تر درێژە بكێشێت و بەردەوام بێت لە بەرامبەردا هەرێمی كوردستان هەڵوێستی خۆی هەیە ئەگەر بێتو ئەو بابەتە درێژە بكێشێت.
لەوبارەیەشەوە سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم دەربارەی كۆبونەوەكە رایگەیاند: بەپێی رێككەوتن و ئەو دانوستانانەی لەنێوان هەولێرو بەغدا هەبون، دەبوایە شایستە داراییەكانی هەرێم وەك خۆی بگات بەتایبەتی موچەی موچەخۆران، جگە لەوەش كۆمەڵێك كێشەی تریش هەن و ئەو بڕە پارەیەی هەرێم وەریگرتوە تەواوكەری موچەش نەبوە.
باسی لەوەشكردوە، ئەوەی زیاتر جێگەی نیگەرانیە هەندێك لەو ئەندامانەی كە نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان دەكەن لە پەرلەمانی عیراق ئەوانیش بە هەمان زمانی ئامارەكانی بەغدا قسە دەكەن، بۆیە بەپێویستمانزانی لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نێردە دیبلۆماسییەكان لە هەرێمی كوردستان ئەو دانیشتنە ئەنجام بدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group