بەتۆمەتی كوشتنی كەسێك لە گەڕەكی سەرچنار تۆمەتبارێك دەستگیركرا

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی  نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوشتن و بە هاوكاری دەزگای هەواڵگری حكومەتی فیدڕاڵ، لە سەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی، تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لە ڕۆژی 17ی 8ی 2023 ژنێك لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی بە خنكاوی دۆزرایەوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد و دەركەوت لەلایەن خزمێكی خۆیەوە كوژراوەو بكوژەكەش بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانی پۆلیس  بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار بەردەوام بو، تا ئەو كاتەی شوێنی نیشتەجێبونی تۆمەتبار دۆزرایەوە و توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوشتن و بە هاوكاری دەزگای هەواڵگری حكومەتی فیدراڵ  تۆمەتبار لە پارێزگای عەممارە دەستگیربكرێت.
رونیشكراوەتەوە، لە ئێستادا تۆمەتبار (ك ،ع، ف  بە ناسنامە عەرەب، لەدایكبووی 2006) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا، كە تۆمەتبار لە پارێزگای عەممارەوە هاتوەتە شاری سلێمانی و لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی هەستاوە بە خنكاندنی پوری خۆی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group