نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، هەورەها خێرای با لەسەرخۆ دەبیت لەنێوان 5 - 15 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێدا.
سەبارەت بە كەشی سبەی پێنجشەممەش باس لەوەكراوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەكانیش نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ و خێرای با لەسەرخۆ دەبیت لەنێوان 5 - 15 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێدا. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی
دهۆك : 14 پلەی سیلیزی
كەركوك : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی