نەوا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رەتیدەكاتەوە كە هیچ مەترسییەك لەسەر مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی بۆ ساڵی (2025) هەبێت.
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی (الصباح) دەڵێت، مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی و توێژەكانی تر بەتەواوی دابینكراوە بۆ ئەمساڵ، هیچ مەترسیەكی لەسەرنییە.
لای خۆشیەوە، رەفیق ساڵحی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، قسەكردن لەبارەی نەبوونی پارەی نەختینە بۆ پارەداركردنی مووچەی فەرمانبەران، دوورە لەڕاستیەوە، مووچەبەتەواوی زامنكراوەو حكومەت گەرەنتی داوە لەوبارەیەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، داواشی لەلایەنە فەرمییەكان كرد روبەڕوی ئەو پڕوپاگەندانە ببنەوە و رونكردنەوە پێشكەش بە هاووڵاتییان بكەن و پەرلەمانیش بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەكات.