ئەمریكا دەیەوێت هەندێك لە سزاكانی سەر سوریا كەم بكاتەوە

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئەمریكا بەمەبەستی ئاسانكاری دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان دوای ڕوخانی دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد، لە ماوەی شەش مانگی داهاتودا بەخشینی زیاتری لە سزاكانی سەر هەندێك چالاكیی لە سوریا ڕاگەیاند.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا ڕایگەیاند، مۆڵەتی گشتی نوێیان دەركردوە بۆ فراوانكردنی چالاكی و مامەڵە ڕێگەپێدراوەكان لەگەڵ سوریا، هاوكات واشنتن بەردەوامە لە چاودێریكردنی پێشهاتەكان دوای دەستبەكاربونی ئیدارەیەكی نوێ.
رونیشیكردەوە، ئەو هەنگاوە بۆ یارمەتیدان و دڵنیابونە لەوەی كە سزاكان ڕێگری لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان و بەردەوامی ئەركەكانی حوكمڕانی لە سەرتاسەری سوریادا نەكەن، لەناویاندا دابینكردنی كارەبا، وزە، ئاو و پاكوخاوێنی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group