دەسەڵاتی نوێی سوریا پلانی هەیە كۆنگرەی گفتوگۆی نیشتمانی لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ساز بكات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، دەسەڵاتی نوێی سوریا پلانی داناوە بە بەشداری هەزار كەسایەتی لەسەرجەم پێكهاتەكانی ئەو وڵاتە كۆنگرەی گفتوگۆی نیشتمانی لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ساز بكات.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئامادەكارییەكان بۆ سازكردنی كۆنگرەكە بەردەوامن.
جێی ئاماژەیە، لەرۆژی 29ی كانونی یەكەمی ساڵی رابردودا ئەحمەد شەرع سەرۆكی دەسەڵاتی نوێی سوریا رایگەیاندبو كە رێگا بە سەرجەم پێكهاتەكان دەدەن بەشداری لە كۆنگرەی گفتوگۆی نیشتمانیدا بكەن و لەمیانی كۆنگرەكەدا دەنگ بە بڕیارە گرنگ و هەستیارەكان بدەن بۆ قۆناغی راگوزەر.