عەلی حەمە ساڵح: 45 ملیار كورتهێنان بۆ دابەشكردنی موچە دەبێت

پێش 2 هەفتە

سەرۆكی رەوتی هەڵوێست لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت تەنها 45 ملیار كورتهێنانی دەبێت و دەتوانرێت موچە دابەشبكرێت.
عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی رەوتی هەڵوێست لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، بۆئەوەی دوو موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت تەنها 45 ملیار دینار كورتهێنان هەیە، 20 ملیار لە داهاتی سلێمانی و 25 ملیار لە داهاتی هەولێرو دهۆك تەواو دەكرێت بەبێ گرفت.
وتیشی: ئەوەی بەغدا دەینێرێت باوك بۆ كوڕی خۆی ناكات هەرێم یەك دینار داهاتی ناوخۆو یەك بەرمیلێك نەوتی نەناردبێت و پارەش بنێردێت، عیراقیش داوایەكی یاسایی هەیە كە مافی خۆیەتی لەدوای مانگی 6ـەوە هەرێم هیچ بڕە داهاتێكی ناوخۆی نەناردوە.
عەلی حەمە ساڵح وتیشی: عیراق داوای 500 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ دەكات لە مانگی 7 تا مانگی 12 و هەرێم نەیناردوە، ئەمەش ناكرێت هیچ داهاتێك نەنێردرێت و داوای پارەش لە بەغدا بكرێت، ئەگەر هەرێم بیانوی ئەوەی هەبێت كە داهاتی ناوخۆی نییە ئەو داهاتە لەمانگی 6ـەوە چی لێهاتوە، ئەگەر پابەندبن بە ناردنی داهاتی ناوخۆ ئەوا بەغدا موچەی هەرسێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ دەنێرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group