وەزیری ناوخۆی هەرێم: بە زۆر ئاوارەكان نانێرینەوە

پێش 2 هەفتە

وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیار دراوە عیراق خۆی لەو روداوانە بە دور بگرێت كە لە سوریا رودەدەن.
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی پێشهاتەكانی سوریاوە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن وتی: بڕیاردراوە عیراق خۆی بە دور بگرێت لە تێوەگلان لەو بارودۆخەی لە دەوروبەری عیراق دەگوزەرێت، هەوڵیش بدات لەگەڵ هەمو وڵاتانی دەوروبەری لە روی دیلپۆماسی و پەیوەندیكردنەوە سەقامگیری و ئارامی بگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو گۆڕانكارییەی لە سوریا دروستبوە كاریگەریی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی سنورەكانی نێوان عیراق و سوریا نابێت.
لەبەشێكی تردا رێبەر ئەحمەد وتیشی: سیاسەتی حكومەتی هەرێم لەبارەی ئاوارەو پەنابەرانەوە ئەوەیە هەر ئاوارەیەك ئازادە لێرە بمێنێتەوە، بە زۆر كەس نانێرینەوە هەر كاتێت باردۆخ ئارام و لەبار بو بۆ گەڕانەوەی پەنابەران، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە، حكومەتی هەرێم هەمو ئاسانكارییەكیان بۆ دەكات كە ئارەزومەندانە بە سەربەرزی و شكۆوە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group