نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، سبەینێ پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم لە بڵاوكراوەیەكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
ئاشكراشیكردوە، سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت بە ڕێژەی یەك بۆ دوو پلە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
دهۆك: 21 پلەی سیلیزی
كەركوك: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 22 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی