بەشار ئەسەد بە دانوستان سوریای جێهێشتوە

پێش 2 هەفتە

وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئاشكرایكرد، بەشار ئەسەد دانوستانی لەگەڵ سوپای ئۆپۆزسیۆنی سوریادا كردوە دواتر وڵاتی بەجێهێشتوە.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی روسیا بڵاویكردۆتەوە، بە نیگەرانیەوە چاودێری روداوە كارەساتبارەكانی سوریا دەكەن، لەئەنجامی دانوستانی بەشار ئەسەدو ژمارەیەك لەچەكدارانی ئۆپۆزسیۆن كە لەسەر خاكی سوریا شەڕیان دەكرد، ئەسەد بڕیاریدا دەستبەرداری پۆستەكەی ببێت و وڵاتەكەی بەجێبهێڵێت، لەگەڵ ئەوەشدا رێنماییداوە  كە لەدوای خۆی چۆن دەستاودەستی دەسەڵات بكرێت.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە كە روسیا بەهیچ شێوەیەك بەشداری لەو دانوستانەدا نەكردوە هەر بۆیە داوا لە سەرجەم هێزەكان دەكات رێز لە پێكهاتەكانی ناو كۆمەڵگەی سوریا بگیرن و پشتیوانی هەر هەوڵێكیش دەكەن كە بونیاتی پرۆسەیەكی سیاسی گشتگیر بدات لەسەر بنەمای بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش ژمارە 2254 كە بەكۆی دەنگ دەركراوە.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئاشكراشیكردوە، بنكە سەربازییەكانیان لەناو خاكی سوریا لەحاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشیدان و هیچ هەڕەشەیەكیشیان لەسەر نیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group