نەوا-
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەزیری دارایی ڕاسپاردوە مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج بكات.
ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی فیدراڵی كۆبۆتەوە و تاوتوێی كۆمەڵێك پرسی دارایی و ئابووریان كردوە.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكرد، سوودانی پێی راگەیاندوە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقی ڕاسپاردووە، ئیمزای خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێم بكات و ڕێكارەكانی ناردنی پارە لە وەزارەتی دارایی تەواو بكەن.