وتەبێژی یەكێتی رونكردنەوە لەسەر لێدوانێكی دەدات

09/11/2024

نەوا-
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدوای لێدوانێكی سەبارەت بە دەرچونی فەرمانی هەرێمیی بۆ پێكهێنانی حكومەت رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی لە رونكردنەوەیەكدا كە بۆ میدیای فەرمی حزبەكەی بڵاویكردۆتەوە رایگەیاندوە،  هێشتا فەرمانی هەرێمی دەرنەچوەو دوای یەكلابونەوەی سەرجەم تانەو سكاڵاكان لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەوە، دوای چەند رۆژێك فەرمانی هەرێمی دەردەچێت.
پێشتر سەعدی پیرە لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاندبو، لەسەر بنەمای ئەنجامی هەڵبژاردن، گفتوگۆ لەنێوان لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت دەستپێدەكات و فەرمانی سەرۆكی هەرێم بۆ راسپاردنی لایەنێك بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەت دەرچوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group