خوێندنی باڵا مەرج و پێوەرەكانی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان ڕادەگەیەنێت

31/10/2024

نەوا-
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی مەرج و پێوەرەكانی وەرگرتن و خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تەكنیكی و پیشەییە تایبەتەكان بڵاوكردەوە .
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گشتاندنێكدا مەرج و پێوەرەكانی وەرگرتن و خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تەكنیكی و پیشەییە تایبەتەكان بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025) ئاڕاستەی گشت زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ ئەنجامدانی كاری پێویست.
 ئاماژەی بەوەشكردوە، لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە پڕۆسەی پێشكەشكردن بۆ وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگە تەكنیكی و پیشەییە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group