نەهامەتییەكانی گەلی فەڵەستین لە یەمەن نمایش دەكرێت

پێش 2 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا-
هۆڵی پێشانگای گرافیك لە زانكۆی زانست و تەكنەلۆجیا لە یەمەن بە بەشداریكردنی سەدان خوێندكار بەڕێوەچو كە بۆ پرسی فەلەستین و دەستدرێژییەكان بۆ سەر غەزە ئامادەكرا.
ماڵپەڕی جەزیرە بڵاویكردۆتەوە، هەشتەمین پێشانگای گرافیك لە زانكۆی زانست و تەكنەلۆجیا لە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن بەڕێوەچو كە بە سەدان خوێندكار و سەردانكەر بەشدارییان تیادا كرد كە ئەمساڵ ئەو پێشانگایە بۆ پرسی فەلەستین و هێرشە بەردەوامەكانی ئیسرائیل تەرخان كراو هەروەها لەڕێگەی چەند كارێكی هونەرییەوە دەستدرێژییەكان و هێرشەكان بۆ سەر كەرتی غەزە نمایشكرا.
بیلال فەهیدی راگری كۆلێژی كۆمپیوتەر چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، پێشانگاكە لە چوارچێوەی هاودەنگی لەگەڵ گەلی فەلەستین لە كەرتی غەزەدا بوە كە لەبەردەم شەڕو جینۆساید و دەستدرێژی دڕندانەن لەبەردەم جیهاندا، لەڕێگەی ئەو پێشانگایەشەوە ویستمان تیشك بخەینە سەر ئەو مەینەتییانەی كە گەلی فەلەستین روبەڕوی بۆتەوە كە بە بۆمبی وێرانكاری و موشەك كراونەتە ئامانج.
ئەوەش رونكراوەتەوە، پێشانگاكە نەریتێكی ساڵانەی زانكۆكەیە بەمەبەستی پیشاندانی داهێنەریی كچانی قوتابیانی گرافیك و مالتیمیدیا لە زانكۆكەدا بەڕێوە دەبرێت،  بۆ ئەمساڵ بابەتەكانی پێشانگاكە تایبەت كرا بە روداوە تراژیدییەكانی كە لە كەرتی غەزەدا رودەدەن.








شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group