رەنگە نوێیەكەی ئایفۆن 16 دزەی پێدەكرێت

پێش 3 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا-
بڕیارە مانگی داهاتو كۆمپانیای ئەپڵ پێكهاتەی ئایفۆنە نوێیەكەی بخاتە بازاڕەكانەوە كە وەك هەمو ساڵێك رەنگێكی نوێ لە مۆبایلەكانیدا بەدی دەكرێت، لە ئێستاشەوە رەنگە نوێیەكەی لە ئینتەرنێتدا دزەی پێكراوە.
ماڵپەڕەكانی تەكنەلۆژیا بڵاویانكردۆتەوە، بڕیارە مانگی داهاتو كۆمپانیای ئەپڵ پێكهاتەی ئایفۆنی 2024 بخاتە بازاڕەوە، رەنگە زنجیرەی ئایفۆن 16 چوار جۆر مۆبایلی وەك زنجیرەی ساڵی رابردو پێشكەش بكات، دەنگۆكان و دزەپێكردنەكان تایبەتمەندی و دیزاین و بژاردەی رەنگی مۆبایلەكە بۆ خەڵكی ئاشكرا دەكەن.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، ماجین بوی دزەپێكەر بژاردەی رەنگی چاوەڕوانكراوی ئایفۆن 16 پڕۆی بڵاوكردۆتەوەو لە پۆستێكدا لە پلاتفۆرمی X ئەوەی ئاشكرا كردوە كە ئایفۆنە نوێیەكە رەنگە بە چوار جۆر بەردەست بێت و رەنگە نوێیەكەشی بریتی بێت لە (تایتنیۆمی بیابان) كە وەك زێڕی تۆخ خۆی نیشان دەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group