نەوا-
بەشی كەشناسی پارێزگای زیقار بڵاویكردۆتەوە، لە رۆژانی داهاتودا پلەكانی گەرما لەشاری ناسریەی عیراق بەرزدەبنەوە بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەكەن خۆیان بپارێزن.
بەشی كەشناسی پارێزگای زیقار ئاماژەی بەوەكردوە، لە ماوەی دو رۆژی داهاتودا پلەكانی گەرما لەشاری ناسریە بەرزبونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت، بەو پێیەی پێشبینی دەكرێت بەرزترین پلەكانی بگاتە 48 پلەی سەدی و ئەوەش لە ئەنجامی هاتنی شەپۆلێكی گەرمیی هیندستانەوەیە، بەهۆی ئەم بارودۆخەی كەشوهەواشەوە داوا لەهاووڵاتیان دەكرێت ئاگاداربن بەتایبەتی چالاكی رۆژانەیان كەمبكەنەوە.
ئەحمەد كەریم بەڕێوەبەری پێشبینی كەشناسی زیقار رایگەیاندوە، پارێزگاكە لەژێر كاریگەریی ئەم شەپۆلە وەرزییەدا دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزو خۆڵ لە هەندێك ناوچەدا، پلەكانی گەرما لەشاری ناسریە لەنێوان 46 بۆ 48 پلەدا دەبێت و نزمترین پلەكانی گەرماش لەنێوان 33 بۆ 35 پلەدا دەبێت لەگەڵ ئاڕاستەی با لەباكوری رۆژئاواوە.