پلەكانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە

25/07/2024

نەوا-
بەهۆی بەردەوامی بارستە هەوای دەریای ناوەڕاست پلەكانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە. 
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی بڵاویكردۆتەوە، لە ئەنجامی بەردەوامی بارستە هەوای دەریای ناوەڕاست پلەی گەرمی بەڕێژەی 2 پلە نزمتر دەبێت و هەست بە گۆڕانكاری دەكرێت، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 تا 25 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بە ئاڕاستەی بای باشوری رۆژئاواو ئەگەری خۆڵبارینێكی كەمیش لەناوچەكانی باشوری گەرمیان هەیە .
ئەو شارەزایەی كەشناسی ئاماژەشیكردوە هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە بەهۆی كاریگەریی ئەو بارستە هەوایانەی لە باكورەوە دێن تا ماوەیەكی زۆر بەدور دەبێت لەشەپۆلی بەتینی گەرماو بەگشتی بە دۆخێكی ئاسایدا تێپەڕدەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group