ئیسرائیل فەرمان دەكات بە چۆڵكردنی بەشێك لە ناوچە مرۆییەكانی غەزە

22/07/2024 جیهان

نەوا-
سوپای ئیسرائیل فەرمانی چۆڵكردنی بەشێك لە ناوچەیەكی كەرتی غەزەی دەركردوە كە وەك ناوچەی مرۆیی دیاریكرابون.
ماڵپەڕێكی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە، سوپای ئیسرائیل بەنیازە ئۆپراسیۆنێك لەدژی چەكدارانی بزوتنەوەی حەماس دەستپێبكات كە خۆیان لە ناوچەكەدا جێگیركردوە دژی ئیسرائیل موشەكی تیادا بەكاردەهێنن ،  ئەو ناوچەیە بەشی رۆژهەڵاتی ناوچەی مرۆیی (موواسی) دەگرێتەوە كە دەكەوێتە باشوری كەرتی غەزەوە.
ئەوەش خراوەتەڕو، هەزاران فەلەستینی بە جانتاو منداڵەوە لە ژێر خۆر لە گەرمای هاویندا بە رێگا تۆزاوییەكاندا دەڕۆن و بە ئۆتۆمبێلە وێران و پڕ لە كەلوپەلەكانیان ناوچەكانیان جێدەهێڵن، زۆرێكیش لەو فەلەستینیانە لەكاتی هەڵمەتی هێرشی ئاسمانی و زەمینی ئیسرائیلدا چەندینجار لە رەگ و ریشەوە هەڵكێشراون بۆ گەڕان بەدوای سەلامەتیش چەندینجار ناوچەكانی نیشتەجێبونی خۆیان گۆڕیوە.
خلود ئەلداداس كە هاوڵاتیەكی فەڵەستینییە وتویەتی: نازانین بەرەو كوێ دەڕۆین، ئەمە حەوتەم یان هەشتەمینجارە ئاوارە دەبین و لەكاتێكدا ئێمە لە ماڵەكانماندا خەوتبوین دەستكرا بە تەقەكردن لێمان، لە هەمو شوێنێكەوە بۆردومان دەكراین.
سوپای ئیسرائیل رۆژی دووشەممە فەرمانی چۆڵكردنی بەشێك لە ناوچەیەكی كەرتی غەزەی كرد كە وەك ناوچەی مرۆیی دیاریكردوە.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group