نەتانیاهۆ: گرنگ نیە كێ دەبێتە سەرۆك بەڵكو گرنگ ئەوەیە هاوپەیمانی ئەمریكاین

22/07/2024 جیهان

نەوا-
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی ئەمریكا دەكات و لە  واشنتۆن لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا كۆدەبێتەوە.
لەكاتی بەڕێكەوتنی بەرەو واشنتۆن نەتانیاهۆ وتی: سەردانێكی گرنگ بۆ ئەمریكا ئەنجام دەدەن، چونكە ئیسرائیل لە چەندین بەرە لە شەڕ دایە ئەوەش لەكاتێكدا كە نادڵنیایی سیاسی گەورە لە واشنتۆن هەیە.
وتیشی: لەسەردانەكەم بۆ واشنتۆن لەگەڵ بایدن كۆدەبمەوە كە ماوەی زیاتر لە 40 ساڵە دەیناسم، دەرفەتێكیش دەبێت بۆئەوەی بتوانم سوپاسی بكەم لە بەرامبەر ئەو كارانەی كە بۆ ئیسرائیلی ئەنجامداوە، چی لەكاتی شەڕداو چی لەوماوەیەی ئەو ساڵانەی كە وەك سیناتۆری ئەنجومەنی پیران جێگری سەرۆك و سەرۆكی ئەمریكا بوە. سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل راشیگەیاند: وتارێك لە كۆنگرێسی ئەمریكا پێشكەش دەكات جەخت لەسەر گرنگی پاڵپشتی دیموكراتەكان و كۆمارییەكان بۆ ئیسرائیل دەكاتەوە، هەروەها پێیان دەڵێت گرنگ نییە كێ دەبێتە سەرۆك ئەمریكا، بەڵكو ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە ئیسرائیل گرنگترین هاوپەیمانی ئەمریكایەو جێگرەوەی نیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group