تادێت ژمارەی قوربانیانی غەزە بەرزدەبێتەوە

21/07/2024 جیهان

نەوا-
بەهۆی هێرش و كۆمەڵكوژییەكانی ئیسرائیل لە غەزە تا ئێستا زیاتر لە 38 هەزار فەڵەستینی كوژراون و 89 هەزاریش برینداربون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لەراگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، لە 24 كاتژمێری رابردودا لەئاكامی كۆمەڵكوژییەكانی سوپای ئیسرائیل لەكەرتی غەزە، 64 فەڵەستینی كوژراون و 105ی دیكەش برینداربون.
راشیگەیاندوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی كە تائێستا لە غەزە كوژراون بەرزبوەتەوە بۆ 38 هەزارو 983 كەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتوەتە 89 هەزارو 727 كەس.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group