بۆ یەكەمجار بەریتانیا رێوشوێنێكی تری بەرامبەر كۆچبەران گرتەبەر

21/07/2024 جیهان

نەوا-
لە روداوێكدا هێزە دەریاوانیەكانی بەریتانیا كۆچبەرانیان گەڕاندەوە بۆ فەرەنسا دوای ئەوەی لەكەناڵی ئینگلیزدا رزگار كران.
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران بڵاویكردۆتەوە: بەپێی زانیارییەكانیان دوای رزگاركردنی 13 كۆچبەر كە لەناو بەلەمێكدا لەكەناڵی ئینگلیزیدا توشی ئاستەنگ ببون، گەڕێنرانەوە بۆ فەرەنسا، هێزە دەریاوانیەكانی بەریتانیا بەهەمان ئاڕاستە رەوانەیان كردونەتەوەو تائێستا هیچ زانیاریەكیان لەوبارەیەوە بڵاونەكردۆتەوە هۆكاری گەڕاندنەوەیان چیبوە. 
میدیاكانی بەریتانیاش لەوبارەیەوە بڵاویانكردۆتەوە، دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممەی رابردو لەكەناڵی ئینگلیز بەلەمێكی كۆچبەران  رزگاركران  راستەوخۆ هێزی دەریایی بەریتانیا كۆچبەرەكانی گەڕاندۆتەوە بۆ فەرەنساو ئەمەش یەكەمجارە كە ئۆپراسیۆنێكی لەمجۆرە ئەنجام بدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group