سەرۆكی ئەمەریكا تووشی كۆرۆنا بووە

18/07/2024 جیهان

نەوا-
سەرۆكی ئەمەریكا جارێكی دیكە تووشی كۆرۆنا بووەوە و كۆشكی سپیش دەڵێت، خۆی كەرەنتینە كردووە و لە ماڵەوە كارەكانی ڕایی دەكات.
كۆشكی سپی ڕایگەیاند، دوای كردنی پشكنینی تەندروستی بۆ جۆو بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەركەوت بایدن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، هەندێك نیشانەی سووكی ڤایرۆسەكە لێی دەركەوتوون و ڤاكسینی كۆڤید-19ـی وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، سەرۆكی ئەمەریكا لە ماڵەكەی خۆی لە ویلایەتی "دیلاوێر" تا ئەو كاتەی بە تەواوەتی چاك دەبێتەوە، خۆی كەرەنتینە دەكات و تەواوی ئەركەكانی وەكوو سەرۆك ڕایی دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group