تەقەكەری ترەمپ كێشە بۆ گەورە كۆمپانیایەكی جیهان دەنێتەوە

17/07/2024 جیهان

نەوا-
بلاك رۆك كە یەكێكە لە كۆمپانیا گەورەو سەرمایەدارەكانی جیهان، رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە لەبارەی دەركەوتنی ئەو چەكدارەی كە تەقەی لە ترەمپ كردوە لە یەكێك لە ریكلامەكانیاندا.
ماڵپەڕی سی ئێن ئێن بڵاویكردۆتەوە، وتەبێژی كۆمپانیای بلاك رۆك لە لێدوانێكدا وتویەتی كە لەساڵی 2022 دا ریكلامێكمان بڵاوكردەوە كە ناوەڕۆكەكەی بریتییە لە مامۆستایەك و چەند خوێدكارێك لەنێویاندا (تۆماس ماتیۆ كرۆكس) هەبوە كە ئەو كەسەبو هەوڵی كوشتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشوی ئەمریكای داو دواتریش لەلایەن ئاسایشی نهێنییەوە كوژرا، ئێمە وەك كۆمپانیاكە ئامادەین هەمو گرتە ڤیدیۆییەكانی لە پێشودا بڵاوكراوەتەوە بخەینە بەردەست لایەنە پەیوەندیدارەكان.
ئاماژەی ئەوەشكردوە، ڤیدیۆی ریكلامەكە 30 چركەیەو باس لە مامۆستایەكی قوتابخانەی ئامادەیی دەكات و  كرۆكس رۆڵی قوتابی دەگێڕێت كە لە پۆلدا دانیشتوە، هەوڵی تیرۆركردنی ترەمپ قێزەونەو سوپاسگوزارین كە بە سەختی بریندار نەبوە، ئََێمە بە توندی ئیدانەی توندوتیژی سیاسی دەكەین و بەشدارین لە بەرەوپێشبردنی مەدەنیەت و یەكێتی لە وڵاتدا، هۆكاری سڕینەوەی ئەو ریكلامەش دوای روداوی تەقەكردنەكە لە ترەمپ بۆ رێزگرتن لە كەسی كوژراو دەگەڕێنینەوە. 
كۆمپانیای بلاك رۆك یەكێكە لە گەورەترین وەبەرهێنەرەكانی جیهان و لە چەند بوارێكی جیاوازدا كاردەكات،  تا 16ی تەمموزی 2024 خاوەنی سەرمایەی 125.4 ملیار دۆلار بوە، دوای روداوی تەقەكردنیش لە ترەمپ ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە تەواوی پلاتفۆڕمەكانی ناو سۆشیاڵ میدیا دەنگدانەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و لەدوای ئەوەوە كۆمپانیای بلاك رۆك ئەو رونكردنەوەیەی بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group