دەرمانێكی نوێ بۆ چارەسەری نەخۆشی زەهایمەر پەسەند دەكرێت

5 رۆژ پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "واشنتۆن پۆست"ی ئەمەریكی، ئیدارەی خۆراك و دەرمانی ئەمەریكا، "FDA" ڕەزامەندی لەسەر دەرمانی "كیسۆنلا"ـی بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییە پێشوەختەی لە بیرچوونەوە "زەهایمەر" دەربڕیوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەكە، "كیسۆنلا" تێكچوونی مەعریفی و كارایی لە توشبووانی زەهایمەردا خاودەكاتەوە، بەڵام چارەسەری نەخۆشییەكە ناكات، بەو پێیەی مانگانە جارێك دەرمانەكە لە ڕێگەی خوێنبەرەوە دەدرێت، هەروەها دەتوانرێت چارەسەركردن بوەستێنرێت كاتێك ئاستی ئامیلۆید لە نەخۆشەكەدا دابەزیوە.
ئاماژەی بەوەش كرد، سەرەڕای هەندێك نیگەرانی سەبارەت بە سەلامەتی و تێچووی دەرمانەكە، بەڵام پەسەندكردنی بە سەركەوتنێكی گەورە بۆ كۆمپانیای "ئێلی لیلی" دادەنرێت و دەتوانێت دەرگا بەڕووی چارەسەری نوێی دیكەی نەخۆشی زەهایمەردا بكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group