هەردو شاندی باڵای هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق لەشاری بەغدا كۆبونەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پرسی سیاسەتی گومرگیەوە..
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڵاویكردەوە، رۆژی دووشەممە 11-12 لە شاری بەغدا كۆبونەوەی هاوبەشی نێوان شاندی باڵای هەرێمی كوردستان بەئامادەبونی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆو ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەریان لەگەڵ شاندی باڵای حكومەتی عیراق بەسەرۆكایەتی محەمەد تەمیمی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانان و ئامادەبونی ژمارەیەك لەوەزیرو بەرپرسی دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی عیراق دەستپێكردوە.
راشگەیەنراوە كە لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ دەكرێت لەسەر پرسی سیاسەتی گومرگی عیراق و هەرێمی كوردستان و هەمواركردنەوەی یاسای دەروازە سنورییەكان و چارەسەركردنی ئەو كێشەو گرفتانەی لەسەر ئەو پرسانە لەنێوان هەردولادا هەیە.