واشنتۆن پۆست: 52 چه‌كداری گروپه‌ سورییه‌كان له‌ ناگۆرنۆ قه‌ره‌باغ كوژراون

15/10/2020 جیهان

نه‌وا
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ئاشكرایكرد، زیاتر له‌ 50 چه‌كداری سه‌ر به‌ گروپه‌ سورییه‌كان له‌ شه‌ڕی هه‌رێمی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باغ كوژراون، كه‌سوكاره‌كانیان دوپاتیده‌كه‌نه‌وه‌، له‌ توركیاوه‌ نێردراون بۆ ئازه‌رباییجان.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكیا راپۆرتێكی له‌باره‌ی ناردنی چه‌كدارانی گروپه‌ سورییه‌كانی پشتگیریكراو له‌ توركیا بۆ پشتگیریكردن له‌ ئازه‌ربایجان بڵاوكرده‌وه‌، ئاشكرایكردووه‌، تا ئێستا لانی كه‌م 52 چه‌كداری سه‌ر به‌ گروپه‌ سورییه‌كان له‌ شه‌ڕی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا كوژراون، ته‌رمی قوربانییه‌كانیش هه‌ر له‌م مانگه‌دا له‌سه‌ر سنوری نێوان توركیا و سوریا، دراوه‌ته‌وه‌ به‌ كه‌سوكاره‌كانیان.
رۆژنامه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ له‌ كه‌سوكاری چه‌كداره‌ سورییه‌كانی گواستوه‌ته‌وه‌، گروپه‌ سورییه‌كان چه‌كداره‌كانی خۆیانیان ناردووه‌ بۆ ئازه‌ربایجان، تا له‌ شه‌ڕی هه‌رێمی قه‌ره‌باغ پشتگیری له‌و وڵاته‌ بكه‌ن، چه‌كداره‌كان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ به‌ڵێنی موچه‌ی مانگانه‌یان پێدراوه‌ و هه‌ر له‌رێگه‌ی توركیاشه‌وه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئازه‌ربایجان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group