نەوا-
ئاگربەستی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەمماس كەوتە بواری جێبەجێكردنەوەو رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، سەرەڕای 467 رۆژ پاكتاوی رەگەزیی و كۆمەڵكوژی، ئیسرائیل نەیتوانی ئیرادەی دانیشتوانی فەڵەستین لە غەزە بشكێنێت.
ئەردۆغان وتیشی: ئێمە دەزانین كە ئیسرائیل و بەتایبەتی نەتانیاهو سەرۆك وەزیران مێژویەكی دوور و درێژی لە پێشێلكارییەكانی ئاگربەستدا هەیە ئەمجارە نابێ رێگەیان پێ بدەین، هەمو هەوڵەكانیشمان بۆ بەدواداچونی یەكە بە یەكەی ەو تاوانە مرۆیی و جەنگیانەیە كە لە فەڵەستین ئەنجام دراون، هەمو هەوڵەكانیشمان دەخەینەگەڕ بۆ ساڕێژكردنی برینەكان لەغەزە.
سەرۆ كۆماری توركیا لەبارەی گەڕاندنەوەی ئاوارەكانی سوریا لە توركیاوە وتی: هەمو یارمەتییەكی پێویستی ئەوانە دەدەین كە خۆبەخشانە خوازیاری گەڕانەوەن بۆ وڵاتەكەیان و زۆریش لەهیچ كەس ناكەین، هەروەها پڕۆژەی دابەشكردنی سوریا بۆ سێ بەش و كردنی بە پارویەك كە بتوانرێت بە ئاسانی قوت بدرێت لەناوچوە.