نەوا-
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق دەستدەكات بە نۆژەنكردنەوەو پەرەپێدانی هێڵەكانی شەمەندۆفێری پرۆژەی رێگای گەشەپێدان.
مەیسەم سافی بەڕێوبەری فەرمانگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاندوە، دەستیانكردوە بە قۆناغی نەخشەدانانی دروستكردنی دو هێڵی شەمەندۆفێر كە یەكەمیان فاو-شەعبیەیەو بە درێژایی 12 كیلۆمەترە، دوەمیشیان هێڵی فیشخاپور-رەبیعەیە كە بە درێژایی 45 كیلۆمەترە ئەو رێگایانەش بەشێكن لە پڕۆژەی رێگای گەشەپێدانی عیراق.
ئاماژەی بەوەشكردوە، نۆژەنكردنەوەو پەرەپێدانی هێڵەكانی ئێستاش بەهاوبەشی لەلایەن بانكی نێودەوڵەتی و بودجەی وەبەرهێنانەوە دەكرێت، پڕۆژەیەكی 200 كیلۆمەتری هێڵی شەمەندۆفێر لە تاجیەوە بۆ بێجی نۆژەن دەكرێتەوە بەبڕی 68 ملیار دینارو قەرزی لە بانكی نێودەوڵەتی بۆ دەكرێت.
سافی رونیشیكردۆتەوە، دوای ئەوەی قۆناغی نەخشەدانانیان تەواو دەبێت پڕۆژەكە دەخرێتە بەردەم كۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەكان بۆئەوەی كێبڕكێی لەسەر بكەن.